به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک دای له ئه‌نده‌نوسیا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران که‌س له ژێر وێرانی خانووه داڕماوه‌کاندا گیربخۆن، ئه‌مڕۆ زه‌وی له‌رزه‌یه‌کی دیکه هه‌رێمی خۆرئاوای ئه‌نده‌نوسیای هه‌ژاند. تا ئێسـتا ژماره‌ی قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه‌که گه‌یشـتۆته 530 که‌س.
براین پادن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له جاکارتاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی ژێر ئاو که به توندی 7.6 نزیک دورگه‌ی سۆمه‌تره‌ی ئه‌نده‌نوسیا ڕوویدا و 500 باڵه‌خانه له شـاری پادانگ ڕووخان، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تر به توندی 6.6 له هه‌مان ناوچه‌ی دابوو.
له نێو باڵه‌خانه ڕماوه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له پادانگ که ژماره‌ی دانیشـتوانی ده‌گاته نزیکه‌ی 900 هه‌زار که‌س نه‌خۆشـخانه و ئۆتێل و خوێندنگای تیادا بووه. هه‌روه‌ها ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه بوو به‌هۆی هه‌ڵـگیرسـاندنی ئاگر و تێـکشـکاندنی ڕێـگا و بانه‌کان و بڕینی وزه‌ی کاره‌با و په‌یوه‌ندی له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ژماره‌ی کوژراوان ڕوو له زیادبوون ده‌کات و ڕه‌نگه بگاته هه‌زاران که‌س، له ده‌مێـکدا کارمه‌ندانی فریاگوزاری ئه‌وپه‌ڕی توانایان خسـتۆته‌گه‌ڕ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وانه‌ی له ژێر دار و به‌ردا گیریان خواردووه.
ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی وا ده‌گه‌نه ئه‌و شـوێنه. گوته‌بێژی ڕێـکخراوی ڕوانگه‌ی جیهانی لۆرا بلانک ده‌ڵێت تیمه‌که‌ی گه‌یشـتوون و ده‌سـتیان به یارمه‌تی خه‌ڵـکان کردووه، به‌ڵام وا عه‌مباری کۆمه‌که‌کانیان ته‌واو ده‌بێت له‌به‌ر یارمه‌تی لێـقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌ی مانگی ڕابردووی دورگه‌ی جاڤا.
لۆرا بلانک ده‌شڵێت گرفته‌کانی ئێسـتا بریتین له‌وه‌ی که وا خه‌ریکه کۆمه‌که عه‌مبارکراوه‌کانمان زۆر که‌مبێته‌وه. له لای خۆیه‌وه حکومه‌تی ئه‌نده‌نوسیا تیمه‌کانی پـزیشـکی و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی بۆ یارمه‌تی لێـقه‌وماوان خسـتۆته‌گه‌ڕ و بڕی 10 ملیۆن دۆلاریشی بۆ هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری و کۆمه‌ک ته‌رخان کردووه.