Accessibility links

پـیته‌ر گالبرێث باس له‌ هۆکاری لابردنی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌کات


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه‌، تیایدا بڕیاری داوه‌ کۆتای به‌ کاره‌کانی پـیته‌ر گالبرێث له‌ ئه‌فغانسـتان بهێنێت وه‌ک نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته‌. گوتبووی ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئه‌رکه‌که‌یه‌، به‌ڵام ڕوونی نه‌کردۆته‌وه‌ چۆن.

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـیته‌ر گالبرێث له‌گه‌ڵ کای ئیدی گه‌وره‌ به‌رپـرسی ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئه‌فغانسـتان ناکۆک بوون، ئه‌ویش له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و فرت و فێڵانه‌ی له‌ ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتاندا کراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ باڵوێز پـیته‌ر گالبرێث‌دا کردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:51 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG