چه‌کداران له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان هێرشێـکی توندیاندا بۆ سه‌ر دوو مۆڵگه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له شه‌ودا کردووه و 8 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و 2 سه‌ربازی ئه‌فغانیان کوشـتووه. ئه‌مه به کوشـنده‌ترین هێرش بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا.
له ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکادا هاتووه که‌وا چه‌کداره‌کانی خێڵی نورسـتانی له مزگه‌وتێـک و گوندێـکی نزیـک به‌و دوو مۆڵگه‌یه و له شـوێنێـکی سه‌ختدا له چه‌ند قۆڵێـکهوه هێرشـیان بۆ بردوون. هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌رپه‌رچی هێرشـهکهیان داوه‌ته‌وه و زیانی قورسیشـیان به دوژمن گه‌یاندووه. به‌ڵام 10 سه‌رباز له شه‌ڕه‌که‌دا کوژراون.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیانی له‌م هێرشه‌ی سه‌ر ئه‌و ناوچه دور ده‌سـته‌ی نزیـک سـنووری پاکسـتانه ڕاگه‌یاند. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانیش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و چه‌کدارانه له پاکسـتانه‌وه هاتوون.
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ورده‌کاریـیه‌کی که‌می ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌که بڵاوکردۆته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانیش ڕاپـۆرتی جیاجیایان له‌و باره‌یه‌وه داوه. له ههندێـکیاندا هاتووه که‌وا چه‌کداره‌کان به ده‌یان پـۆلیسی ئه‌فغانیان له شه‌ڕه‌که‌دا ده‌سـتگیرکردووه.