پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت که‌سێـکی خۆکوژ خۆی له ناو ئۆفیسـی ڕێـکخراوی خۆراکی جیهانی WFP له ئیسلام ئابادی پایته‌خت ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه.
وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتان ڕه‌حمان مه‌لیک ده‌ڵێت پـێده‌چێت خۆکوژه‌که جلوبه‌رگی پاسه‌وانانی ئاسایشی پـۆشیبێت و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 8 کیلۆگرام ته‌قمه‌نی له‌خۆی به‌سـتبێت.
ڕه‌حمان مه‌لیک گوتیشی مه‌به‌ست له‌و هێرشه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی حکومه‌تی پاکسـتانه له شه‌ڕیدا له دژی میلیتانه‌کان، به‌ڵام گوتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه شه‌ڕه‌که له سوات و وه‌زیرسـتان هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتانی WFP ده‌ڵێن 3 پاکسـتانی و عێراقیـیه‌ک له نێو کوژراوه‌کاندان. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌کی ده‌که‌ش برینداربوون و هه‌ندێـکیان برینه‌کانیان سه‌خته.
چه‌ند کاتژمێـرێـک پاش هێرشه‌که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا به شـێوه‌یه‌کی کاتی هه‌موو ئۆفیسه‌کانی خۆی له ئیسلام ئاباد داده‌خات.
هه‌رچه‌نده تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رکردایه‌تی نوێی تاڵیبانی پاکسـتان به‌ڵێنی دا تۆڵه‌ی کوژرانی ڕێبه‌ره‌که‌یان به‌یتوڵڵا مه‌حسـود بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له هێرشێـکی موشه‌کیدا کوژرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕێـکخراوی خۆراکی جیهانی خۆراک بۆ نزیکه‌ی 2 ملیۆن پاکسـتانی دابین ده‌کات که له ناوچه‌ی دۆڵی سـوات له تاو شه‌ڕه‌کاندا ئاواره‌بوون.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه شـان مارۆنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ڕاپۆرتی ناردووه و هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.