سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی ڕاسـته‌قینه‌ی له شه‌ڕی دژه تێرۆریزمدا به‌ده‌سـتهێناوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی قسه‌کردنیدا له سه‌نته‌ری نیشـتیمانی بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆریزم له ده‌ره‌وه‌ی واشـنتن سوپاسی کارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌که‌ی کرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له پـێناو پاراستنی خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکادا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م سه‌نته‌ره یارمه‌تی وڵاته‌که ده‌دات له‌و ئه‌رکه‌ی ده‌یدات بۆ پهکخسـتن و ئیفلیجکردن و به‌زاندنی ئه‌لقاعیده و تۆڕه توندڕه‌وکانی دیکه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیـیه له گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش بوو که بووه مایه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌ره. گوتیشی بۆ به‌رگریکردن له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له ئاینده‌دا ده‌بێت سه‌نگی بخرێته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له کارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌که کرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بهدهسـتیانهێنا. گوتی کاری هاوبه‌شـیان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریـیه‌کان له نێوانیاندا بووه مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و تێرۆریسـته گومانبارانه‌ی کۆلۆرادۆ و نیویۆرک و ئیلینۆی و ته‌کسـاس.