سه‌رکرده له‌شـکریـیه باڵاکانی پاکسـتان ڕاگهیاندنێـکیان بڵاوکردۆته‌وه، تێدا نیگه‌رانی جیدی خۆیان نیشـانداوه له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی دیارکراون به یارمه‌تی بێپـێـشینهی 7.5 ملیار دۆلاری یارمه‌تی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکا که کۆنگرس هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌سه‌ندی کرد.
ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان ڕاگه‌یاندنی ڕهسـمیـیان داوه‌ته کاربه‌ده‌سـتانی مه‌ده‌نی له وڵاتیان سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی له‌شـکر سه‌باره‌ت به هه‌ندێ به‌ندی یاسا که ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی پاکسـتان ده‌بێت، به‌ڵام له‌شـکر ده‌شڵێت په‌رله‌مانی پاکسـتان بڕیاری یه‌کجاری ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یارمه‌تیـیه قبوڵ بکرێت یان نا.
هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی باڵای مه‌ده‌نی له پاکسـتان پـێشـوازیـیان له یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا کردووه که یارمه‌تیـیه‌کی نا له‌شـکریـیه و سێ به‌رابه‌ر کراوه بۆ ئه‌م وڵاته.