Accessibility links

بڕیاره‌ تورکیا و ئه‌رمینیا ڕێـکه‌وتنێـک له‌ سویسرا مۆربکه‌ن


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تورکیا و ئه‌رمینیا ڕێـکه‌وتنێـکی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان مۆربکه‌ن و کۆتایی به‌ ناخۆشـیـیه‌کانیان بهێنن به‌هۆی کوشـتنی ئه‌رمه‌نیـیه‌کان له‌ میانه‌ی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری عوسـمانیـیه‌کانی تورکیاوه‌.

چاوه‌ڕێ‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و هاوکاره‌ تورکیـیه‌که‌ی له‌ زویرخی سـویسرا ڕێـکه‌وتنه‌که‌ مۆربکه‌ن، که‌ به‌ ئامانجی په‌یوه‌ندی دیپـلۆماتی و کردنه‌وه‌ی سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا سێرگی لاڤرۆڤ به‌شـداری مه‌راسیمه‌که‌ ده‌که‌ن.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ڕۆژی هه‌ینی له‌ پایته‌ختی ئه‌رمینیا نزیکه‌ی 10 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له‌ دژی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان. شـیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی به‌رهه‌ڵسـتی توندی ناوخۆ له‌ ناو هه‌ردوو وڵات بـبێته‌ مایه‌ی هێواشـکردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌کانیانه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG