هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی تورکیا موڵه‌تی دایه‌وه به له‌شـکری وڵاته‌که‌ی که بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکی دیکه‌ش ده‌توانێت سـنووره‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان بـبه‌زێنێت و هێرش بکاته سه‌ر په‌که‌که.
تاهیر که‌مال‌زاده سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی تورکیا که حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆماریان له ده‌سـتدایه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت کارێـک بکه‌ن ئه‌وا ده‌توانن، به‌ڵام له ڕاسـتیدا ئه‌وان هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا نیـیه و هیچ جێـگای متمانه‌ش نین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:45 خوله‌كه.