Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌ ڕۆژئاوای عێراق 16 که‌س ده‌کوژرێن


پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌ شـاری ڕومادی له‌ ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ به‌ لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌کان له‌ نزیـک باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تی پارێزگای ئه‌نبار ڕوویان‌داوه‌.

پـۆلیس و شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ ناو شـوێنێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی باڵه‌خانه‌که‌دا بووه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی هێزه‌کانی پـۆلیس و تیمه‌کانی فریاگوزاری بۆ شـوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ ئۆتۆمبیلی دووه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه.

پاشـان ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌م له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌کی شـاری ڕومادیدا بووه‌، ئه‌و شـوێنه‌ی قوربانیـانی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌یان بۆ گواسـتوونه‌ته‌وه.

ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ سێهه‌م زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌کدا له‌ پارێزگای ئه‌نباردا ڕووبدات.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ که‌س و لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشـانه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، وه‌لێ زۆر جار ئه‌لقاعیده‌ هێرشی له‌م جۆرانه‌ی کردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG