Accessibility links

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له‌ تۆمه‌ته‌کانی ده‌سـت‌درێژیکردنه‌ سه‌ر نامووسی زیندانیان ده‌کۆڵێته‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی له‌و تۆمه‌تانه‌ی کاندیدی شـکسـتخواردووی سه‌رۆکایه‌تی مه‌هدی که‌ڕووبی ده‌کۆڵێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر نامووسی هه‌ندێـک له‌ لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ کاتی زیندانیاندا.

ئه‌مڕۆ ڕاپـۆرته‌کان له‌ زاری دادپـرسی تاران عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌تئه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ کۆمیته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ فایلێـکیان سه‌باره‌ت به‌ پـێشـلکاریـیه‌کان ئاماده‌کردووه‌ و ڕاده‌سـتی نووسینگه‌ی دادپرسیان کردووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز که‌ڕووبی مه‌لایه‌کی ئێرانیـیه‌، دادپـرسـان ده‌ڵێن هه‌ر شـتێـک په‌یوه‌ندی به‌ که‌ڕووبیـیه‌وه‌ هه‌بێت پـێویسـته‌ له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی تایبه‌تی مه‌لاکان ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئه‌و دادگایه‌ی که‌ به‌شێـکه‌ له‌ سیسـتمی دادوه‌ری وڵات.

شـایانی باسه‌ له‌ مانگی حه‌وتی ڕابردوودا به‌ڕێز که‌ڕووبی له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ ئاڕاسـته‌ی مه‌لای به‌هێزی ئێران ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی کردبوو، گوتبووی له‌ به‌ندیخانه‌کاندا ژنان و لاوان دووچاری ئه‌شـکه‌نجه‌ و ناڵاندنی ده‌روونی بووبوونه‌وه‌ له‌تاو ده‌سـتدرێژکردنه‌ سه‌ر نامووسیان.

په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌ویان سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ سـازداوه‌ به‌ڵام هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی ده‌سـتدرێژکردنه‌ سه‌ر نامووسـیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG