وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سـزای ئابووریـیان دژ به سێ ئه‌ندامی گرووپی جودابیره کورده‌کان ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه که قاچاخچێتی موخه‌ده‌راتیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و سـزایه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژ به ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ناسـراو به په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان و عه‌لی ڕه‌زا ئاڵتون و زوبێر ئهیدار بووه.
به‌پـێی ئه‌و سـزایه هه‌موو یارمهتیـیهکانیان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه قه‌ده‌غه ده‌کات و ڕێـگه له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌گرێت که کارداریـیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
جێی باسه په‌که‌که بۆ نزیکه‌ی 25 سـاڵه شه‌ڕ بۆ ئۆتۆنۆمی کورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات که به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیانه زیاتر له 30 هه‌زار که‌س کوژراون.
تورکیا و زۆربه‌ی وڵاتانی نێونه‌ته‌وه‌ییش په‌که‌که به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.