له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن و ڕزگارکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له سـاڵی 2003 دا و ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوسێکانیدا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌خۆوه دیوه. به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران و سـوریادا عێراق به‌رده‌وام تاوانباریکردوون به ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆدا. ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانیش هه‌میشه سکاڵای کردووه له‌مه‌ڕ بۆمبارانکردنی ناوچه‌کانی سـنووریدا له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه.
ئایا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێـیدا به‌ره‌و چ ئاسـتهیهک ده‌ڕوات و چ کاریگهریهتێـکیشی له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌بێت؟.. ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان شـایان پاشـا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
فه‌لاح مسـته‌فا، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:19 خوله‌که.