کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن له‌شـکر ئه‌و هێرشه زهمینیـیهی ده‌سـتپـێـکردووه که له‌مێژه‌وه چاوه‌ڕوانده‌کرا له دژی تاڵیبان له باشوری وهزیرسـتاندا ئه‌نجامبدرێت.
له‌شـکر ده‌ڵێت نزیکه‌ی 28 هه‌زار سه‌رباز ڕۆژی شه‌ممه به ناوچه‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ڕێشهکێشـکردنی 10 هه‌زار یاخیبووی تاڵیبان که مه‌زه‌نده ده‌کرێت له ناوچه شـاخاویـیهکانی باشوری وهزیرسـتاندا بن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که به حه‌شـارگه‌ی یاخیبووه‌کان له نزیـک سـنوورکانی ئه‌فغانسـتان داده‌نرێت.
کاربه‌ده‌سـتێـکیش ده‌ڵێت هه‌لیـکۆپـته‌ر و فڕۆکه جهنگیـیهکانیش به‌شـداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ماوه‌یه‌کی که‌میان بۆ هێرشی زه‌مینی به دهسـتهوهیه به‌هۆی نزیـکبوونهوهی واده‌ی بهفرباراین له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا.
به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ههڵـمهتهکه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له ناوچه‌که‌دا داوه.
ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه‌ی پاکسـتان له باشوری وه‌زیرسـتان پاش ئه‌و زنجیره هێرشـانه دێت که له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا کران و زیاتر له 150 که‌سیش تیایاندا کوژران و بڕوا ده‌کرێت تاڵیبان ئه‌نجامی دابن.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌شڵێن له‌شـکر له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا هێرشی ئاسـمانی و تۆپـبارانی له ناوچه‌که چڕکردبۆوه تا به‌رگری یاخیبووه‌کان له‌وێ لاواز بکات به‌ر له هێرشه زهمینیـیهکه.