ڕۆژی هه‌ینی به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شیرین عیبادی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤی ئێران و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی کرد.
خانم عیبادی له میانه‌ی گفتوگۆکه‌دا گوتی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانه که له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجامدرا و ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت ئازاد و ڕه‌وا بووه، نه‌خێر وانه‌بووه. ده‌شڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌دا نیـیه که نیشـانی داوه مه‌حمود ئهحمهدینهژاد هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شیرین عیبادی باسی له به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سـزای ئابووری یان هێرشی له‌شـکری له دژی وڵاته‌که‌ی بکرێت.
هاوکارمان کاوه کرمانج ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر قسه‌کانی خانم عیبادی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.