Accessibility links

تورکیا هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپی ئاشـتی ئازاد ده‌کات و قه‌ندیل بۆردومان ده‌کات


حکومه‌تی تورکیا پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 5 له‌ ئه‌ندامانی گرووپی ئاشـتی ده‌ستگیرکرد، ئه‌مڕۆ ئ ه‌وانیشی ئازادکرد.

گرووپی ئاشتی که‌ له‌ 8 ئه‌ندامی پارتی کرێـکارانی کوردســتان و 26 که‌س له‌ که‌مپـی مه‌خمور پـێـکهاتبوون ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ تورکیا به‌ مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی خواستی په‌که‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشـتیـیانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌که‌ن و په‌که‌که‌ش ته‌قه‌یان لێ‌کردوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌دیجه‌ فه‌رقین و له‌تیف نێروه‌یی له‌ دیاربه‌کر و سلێمانیه‌وه‌ ڕاپـۆرتیان ناردووه‌. هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ر له‌ ئازادکردنی 5 ئه‌ندامه‌که‌ی گرووپی ئاشتی له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆی کرد له‌گه‌ڵ هاشم هاشمی سه‌رۆکی وه‌قفی چارسه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لان و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ تورکیا و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی تورکیا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG