ئه‌مڕۆ دانوسـتاندنه‌کانی ڤیه‌نـنا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک دواخرا له‌به‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر به ڕۆڵی پـێشـنیازکراوی فه‌ره‌نسـا له سه‌ودای پـیتاندنی یۆرانیۆمدا که له ژێر مشـتومڕدایه.
ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ هۆکارێـکیان نهخسـته ڕوو سه‌باره‌ت به دواخسـتنی دووه‌م ڕۆژی وتووێژه‌کان له نێوان ئێران و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی ناوبراودا.
وتووێژکاران تاووتوێی پـێشـنیازێـکیان کردبوو سه‌باره‌ت به ناردنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا بۆ ئه‌وه‌ی بکرێن به سـووته‌مه‌نی. ئه‌م دواخستنه پاش ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتته‌کی له تاران دێته کایه‌وه که ڕایگه‌یاندبوو پـێویست به فه‌ره‌نسـا ناکات له هیچ سه‌ودایه‌ک که په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
شایه‌نی باسه دیپـلۆماتێـکی نزیـک له دانوسـتاندنه‌کانی ڤیهنـناوه ده‌ڵێت هه‌نووکه لایه‌نه‌کان وتووێژ له‌سه‌ر سه‌ودایه‌کی نێوان ڕووسیا و ئێران ده‌که‌ن.