نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌نیازه زیاتر له نیوه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی باڵای چاودێری هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان له‌سه‌ر کار ده‌ربکات، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که بڕیاره له 7 ی مانگی یازده سـازبکرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن لێـکۆڵه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه 200 له 380 به‌رپـرسـانی ناوچه‌ی هه‌ڵـبژاردن له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی هه‌شتی ئه‌فغانسـتان په‌یوه‌ندیـیان به ناڕێـکی سـندوقه‌کانی ده‌نگدان یانیش فرتوفێـڵدا هه‌بووه.
فرتوفێڵی زۆر له ده‌نگداندا کرابوو و بوو به مایه‌ی دروسـتبوونی دوو مانگ له بنبه‌سـتی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌ســتان ئه‌نجامه‌کان ڕابگه‌یه‌نن و نیشـانیان دا که که‌س براوه‌ی دوروست نیـیه و کاتێـکیشـیان بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌کان دیارکرد.
له هه‌مان ده‌م سه‌رۆکی ئه‌فغانســان حامید کارزای و نه‌یاری سه‌ره‌کی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا که وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتانه، دواتر پـشـتگیریـیان له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان کرد و گوتیان ئاماده‌ده‌بن.
ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی کاروباری هه‌ڵـبژاردن خۆیان بۆ سه‌ختیـیه‌کانی ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ڵـبژاردنێـکی دیکه‌ی نیشـتیمانی ئاماده ده‌که‌ن که له پاش 18 ڕۆژی دیکه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌وای سـاردی زسـتان ناوچه دور هه‌ڵـکه‌وتووه‌کان دابڕێنێت.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌بردنی ده‌نگدان له بارودۆخێـکی باوه‌ڕپـێـکراودا ئه‌رکێـکی قورس ده‌بێت.