Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ پـیشـاوه‌ری پاکسـتان 91 که‌س ده‌کوژرێن


له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به‌ لایه‌نی که‌م 91 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 200 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

دیده‌وانان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ له‌ بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی ئه‌و شـاره‌دا ڕوویداوه‌. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ژنن.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ پـیشـاوه‌ر قه‌ره‌باڵغترین شـاری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانه‌ و ده‌روازه‌یه‌کی وڵاته‌که‌یه‌ له‌و ناوچه‌ خێڵه‌کیـیه‌ی که‌ تیایدا یاسا په‌یڕه‌و ناکرێت و به‌رده‌وام هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان ده‌که‌ن.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG