له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات ئایا سه‌ربازانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات، هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌رۆک ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی پایه به‌رزی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایـیدا ده‌کات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کان و به‌رپـرسـانی له‌شـکری هێزی ئاسـمانی و سـوپا و ده‌ریا و مارینز کۆده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی پـنتاگۆن ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێـپـرسـراوه لهشـکریـیانهدا له‌و ده‌مه‌دایه سه‌رۆک گه‌یشـتۆته دوا قۆناغی پـرۆسه‌ی بڕیاردان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته، واته ناردنی هێزی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌فغانسـتان.
بۆ ماوه‌یه‌که سه‌رۆک باراک ئۆباما پـیاداچوونه‌وه به بژاره‌کانی سـتراتیژی ئه‌مه‌ریکا بۆ جه‌نگی ئه‌فغانسـتان ده‌کات، له‌وانه داواکاریـیه‌کی جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مهکـکرسـتڵی فه‌رمانده‌ی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان په‌یوه‌ست به ڕه‌وانه‌کردنی 40 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌فغانسـتان هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه کۆشـکی سـپی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات سه‌رۆک باراک ئۆباما بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته تا دوای حه‌وتی مانگی ئاینده چاوهڕواندهکات، واته تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌فغانسـتان پاشـان بڕیاری خۆی ده‌دات له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که ئایا سه‌ربازانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات یان نا.