ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شـاعیرێـکه به‌رده‌وام عاشقێـکی دڵته‌نگه و وه‌ک خۆی له شیعری " وه‌ره له‌گه‌ڵ ڕۆحما یار به" ده‌ڵێت هه‌ندێ جار له بناری بێـکهسیدا و له‌م کۆست که‌وتووه‌ی بێیاربوونهدا په‌شیمان نیـیه.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی شیعره‌کانی ڕۆژم خوێندۆته‌وه هه‌میشه ئه‌و ههسـتهم له لا دروستده‌بێت که ئه‌م شـاعیرهمان به‌ر له‌وه‌ی بچێته نێو ده‌روازه‌کانی شیعره‌وه به خانه‌قاکانی عیشقدا گوزه‌ری کردووه و عاشقێـکه شـاعیرانه ده‌دوێت و شاعیرێـکیشه عاشـقانه ده‌نووسێت.
ئینجا بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شـاعیر ده‌که‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:37 خوله‌كه.