پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به لانی که‌م 34 که‌سی کوشـتووه له نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی له‌شـکریـیه‌وه له ناوچه‌ی ڕاواڵپـیندی. له‌م ڕووداوه‌دا زیاتر له 30 که‌سیش بریندارن.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی بانکێـک له نزیـک ئۆتێلی شـالیمار ڕوویداوه که چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له ئیسلام ئابادی پاکسـتانه‌وه دوره.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن ئه‌مبوڵانس و ماشێنه‌کانی پـۆلیسـیان نیشـانداوه که به خێرایی ڕووه‌و شـوێنی ڕووداوه‌که ده‌چوون.
هاوکات حکومه‌تی پاکسـتان خه‌ڵاتێـکی دیارکردووه بۆ ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کان، ئینجا به کوژراویبێت یان به زیندووییبێت.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ش وه‌ک له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌گاته 5 ملیۆن دۆلار و خه‌ڵاته‌که ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه که زانیاری بده‌ن به مه‌رجێـک ئه‌و زانیاریـیانه بـبنه مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان حهکیموڵڵا مه‌حسود و زیاتر له ده ڕێبه‌ری تری تاڵیبان.