Accessibility links

ژماره‌ی قوربانیـیانی خه‌ڵـکی سڤیل له‌ عێراق له‌ مانگی ده‌دا پـتربووه‌


کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵـکانی سڤیله‌ی به‌ توندوتیژیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ له‌ مانگی ده‌دا کوژراون دوو هێنده‌ی مانگی پـێشـوو بووه‌.

مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت 343 که‌س له‌ مانگی ده‌دا کوژرابن، زیاتر له‌ 150 که‌سیان له‌ جوته‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ناوه‌ندی به‌غدادا کوژراون.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له‌ ژماره‌ی کوژراوانی مانگی هه‌شت که‌متره‌ که‌ گه‌یشته‌ 450 که‌س. مانگی هه‌شت به‌ خوێناویترین مانگ له‌ ئه‌مسـاڵدا بۆ عێراقیـیه‌کان داده‌نرێت.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا توندوتیژی زیاتر له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ ڕوویداوه‌، گوتی له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چوار بۆمب به‌ لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG