وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن وا بۆ دوو ڕۆژه له هه‌وڵی خاوکردنه‌وه‌ی گازنده‌ی عه‌ره‌به‌کاندایه سه‌باره‌ت به سـتایشـکردنی خانم کلنتن بۆ پـێشـنیازێـکی ئیسـرائیلی په‌یوه‌ست به سـنووردارکردنی بنیادنانی ئۆردوگای جوله‌که نشین.
ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا له مه‌غریب هێله‌ری کلنتن گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به‌رده‌وامه له به‌ڵێنی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا سه‌رجه‌م لایه‌نانی به‌شـداربوو ده‌بێت وریا بن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌یڵێن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سـتایشی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت لهبهردانهواندنێـکی بێ پـێشـینه شـێوازی ئیسرائیلی کرد، په‌یوه‌ست به ڕاگرتنی بنیادنانی ئۆردوگای جوله‌که نشین. ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ وه‌گڕخستنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌کان.
ئه‌م تێبینییانهی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی زۆری له لایه‌ن ڕابه‌رانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه لێ‌گیرا، واته له لایه‌ن ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا به بنکۆڵـکردنی هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی تۆمه‌تبارده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پلانی نه‌خشه‌ی ڕێـگه‌ی ئاشـتی نێونه‌ته‌وه‌یی سـاڵی 2003 داوا له ئیسرائیل ده‌کات هه‌موو چالاکیـیه‌کانی دروسـتکردنی ئۆردوگای جولکه نشین ڕاگرێت.