حکومه‌تی ئیسرائیل بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکردۆته‌وه ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له‌و ڕاپـۆرته ده‌کات که تیایدا ئیسرائیل و گرووپی میلیشـیای حه‌ماس به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له میانه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا تۆمه‌تبار ده‌کات.
له به‌یانـنامه‌که‌یدا که ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی په‌یوه‌ست به ته‌واوی دوره له ڕاسـتیـیهکانی ڕه‌وشی زه‌مینی.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پـشـتگیری خۆی له‌و ڕاپـۆرته‌ی به گۆڵدستۆن ده‌ناسرێت ده‌نگدانی ئه‌نجام دا. ڕاپـۆرته‌که به ناوی ماف ناسی ئه‌فه‌ریقای باشور ڕیچارد گۆڵدسـتۆن ناونراوه. واته ئه‌و که‌سـه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکی دۆزینه‌وه‌ی ڕاسـتیـیهکانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی کردووه.
له‌و ده‌مه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی تۆمه‌تبار ده‌کات هاوکات ئیسرائیل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له دژی هێرشی موشه‌کی میلیشـیاکانی بنکه له شـاری غه‌ززه بۆ سه‌ر ئیسرائیل هێزی له ڕاده به‌ده‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به‌کارهێنابوو.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که داوا له ئیسرائیل و فهلهسـتینیـیهکانیش ده‌کات خۆیان لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆجێی له‌مه‌ڕ وه‌ک ده‌ڵێن تاوانه‌کانی جه‌نگ ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و باره‌یه‌وه له لایه‌ن 114 وڵاته‌وه پـشـتگیری لێـکراوه و پـشـتگیری به هێزی عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها وڵاتانی بێ لایه‌نیشی لێـکراوه.
هاوکات 18 وڵات ده‌نگیان له دژی داوه له‌وانه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و 44 وڵاتی دیکه‌ش هیچ ده‌نگیان له باره‌یه‌وه نه‌داوه.