Accessibility links

کورد و چۆنێتی به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق


له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی حه‌وتی ڕابردووی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و هاوکاتی خۆئاماده‌کردن بۆ به‌شـداری‌کردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا ڕای جۆراو جۆر هاتنه‌ ئارا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شـداریکردنی کورد له‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌دا که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی یه‌کی داهاتوودا بکرێت. ڕایه‌ک به‌ پـێویسی ده‌زانێت کورد به‌ هه‌موو لایه‌ن و قه‌واره‌ سـیاسیـیه‌کانیه‌وه‌ به‌ یه‌ک لیست به‌شـداری له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا بکات له‌ به‌رامبه‌ردا ڕایه‌کی تر هه‌یه‌ ده‌ڵێت بوونی لیستی و قه‌واره‌ی جیاجیا له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و کێشه‌ هه‌ڵـپه‌سێردراوانه‌ی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌ن.

لیستی هاوبه‌ش به‌ لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیـیه‌وه‌ بریتیـیه‌ له‌ زمانێـکی هاوبه‌ش له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقدا، وه‌لێ به‌ لای ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا ئه‌و زمانه‌ هاوبه‌شه‌ مه‌رج نیـیه‌ ته‌نها له‌ لیستی هاوبه‌شـدا بێت به‌ڵـکو وه‌ک ده‌ڵێت هاوهه‌لوێستی و هاوڕایی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان زمانێـکی هاوبه‌ش پـێـک ده‌هێنێت که‌ به‌ره‌و یه‌ک گوتاری ده‌یبات و بوونی لیسـتی جیاوازیش به‌و مانایه‌یه‌ له‌ لای ئۆپـۆزیسـیۆنی هه‌رێمی کوردسـتان که‌ به‌رنامه‌ی و سـتراتیژیه‌تی جیاجیایه‌ بۆ داکۆکیکردن له‌ مه‌سه‌له‌کان یان ڕه‌تکردنه‌وه‌یان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG