له 4 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 1979 کۆمه‌ڵێـک له خوێندکار و چه‌کداری سه‌ر به شۆڕشی ئیسلامی ئێران په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان له تاران دا و 53 ئه‌مه‌ریکایی که له‌و ده‌مه‌دا له‌وێ بوون به بارمته ده‌سـتگیریان کردن و هه‌روه‌ها ده‌سـتیان به‌سه‌ر هه‌موو که‌لوپه‌ل و دۆکۆمێنته‌کانی ناو باڵوێزخانه‌که‌دا گرت. ئه‌مه بووه سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای سـیاسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران.
ئیبراهیم لاجانی، بزاڤکاری سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:30 خوله‌كه.