Accessibility links

ئازاد چالاک ده‌ڵێت ڤیتۆی تاریق ئه‌لهاشمی خزمه‌تی کورد ده‌کات


دوای ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆکی عیراق تاریق ئه‌لهاشمی ڤیتۆی بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌شێکی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌کارهێنا، سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پـێنجشه‌ممه کۆبوونه‌وه.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئازاد چالاک ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نیـیه سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان به‌م زووانه بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر یاساکه‌. ده‌شڵێت ئه‌و گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئه‌نجام‌بدرێن. ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی ڤیتۆ له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی عێراق، به‌رێز چالاک گوتی به‌کارهێنانی ڤیتۆی هاشمی خزمه‌تی کورد ده‌کات چونکه که‌م‌وکوڕیـیه‌کانی یاسای هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌که‌ونه‌وه‌ به‌ر باس. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گوتی فشاری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر لایه‌نه عیراقیـیه‌کان و به‌ تایبه‌تی کورد به‌رده‌وامه تا هه‌ڵبژاردنه‌کان له مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG