Accessibility links

دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆتایی به‌ دانیشـتنه‌که‌ی خۆی هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌نجامێـک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵـبژاردنی عێراق، ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراقه‌وه‌ ڤیتۆکرا. کۆبوونه‌وه‌کان بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ دواخران.

دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه‌ فره‌ لایه‌نن، یه‌ک له‌وانه‌ ئه‌ندامانی شیعه‌ ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و عێراقیـیه‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن سووننه‌ به‌عسـیـیه‌کانن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کورسی زیاتر به‌ عێراقیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ دابین‌بکرێت ئه‌وا ئه‌مانه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردندا ده‌نگ بۆ که‌سـانی خۆیان ده‌ده‌ن و ڕێژه‌ی نوێنه‌رانیان له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت و ده‌توانن کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رکردنی بڕیار و یاساکاندا هه‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG