Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت


گوته‌بێژێـکی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کۆبوونه‌وه‌ی دوایی پـێـکهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باسی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیمی ئاسایی نیشـتیمانی خۆی بکات و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی دابێت سـتراتیژی نوێی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ڕۆبه‌رت گه‌یتس دوای کۆبوونه‌وه‌ی دره‌نگانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ گوتی سه‌رۆک کۆمار هه‌موو زانیاریـیه‌کانی که‌ ده‌یه‌وێت هه‌یه‌تی و پـێویستی به‌ دانی بڕیارێـکه‌ که‌ ئاخۆ ده‌بێت 40 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر بۆ شه‌ڕ له‌ دژی توندوتیژی یاخیگه‌ری له‌ ئه‌فغانسـتان بنێرێت یان نا.

ناوبراو مسـۆگه‌ری کرد که‌ به‌ڕێز ئۆباما بۆی هه‌یه‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌ زوویـیه‌کی حه‌وتووی دابێت ڕابگه‌یه‌نێت. کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوو کاتژمێری خۆبه‌خۆ له‌ کۆشـکی سـپی نۆهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی بۆ پـێداهاتنه‌وه‌ له‌وه‌تای مانگی نۆی ئه‌مه‌سـاڵدا که‌ سه‌باره‌ت به‌ سـتراتیژی له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتان به‌ڕێوه‌بچێت.

جێـگری سه‌رۆک کۆمار جۆ بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ خاتوو هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ نێو ئه‌و که‌سـانه‌دا بوون که‌ باسی مه‌سه‌له‌که‌یان کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG