داواکارانی گشـتی له دادگای پاکسـتانی 7 که‌سیان به پـلانڕێژی و هه‌روه‌ها هاوکاریـیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی سـاڵی ڕابردووی مۆمبای تۆمه‌تبارکردووه، ئه‌و هێرشه‌ی 166 که‌سی تێدا کوژران.
سه‌رجه‌م ئه‌م حه‌وت که‌سه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌ندیخانه‌یه‌کی تۆکمه‌ی ئاسایشی له شـاری ڕاوڵـپندی دانیان به تۆمه‌ته‌کانیاندا نه‌نا و خۆیان به‌بێ گوناح ڕاگه‌یاند.
به‌ندیخانه‌ی ناوبراو چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه دوره.
دادگایی‌کردنی ئه‌م حه‌وت تۆمه‌تباره له ژێر ڕه‌وشێـکی ئاسایشی توندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێـپـرسـراوانی دادوه‌ری ورده‌کاری دیکه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دادگایـیه ڕانه‌گه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه تۆمه‌تبارکردنی ئه‌مڕۆی ئه‌و حه‌وت که‌سه به ڕۆژێـک به‌ر له یه‌که‌مین سـاڵڕۆژی هێرشه‌کان دێت ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر شـاری مۆمبای که پایته‌ختی دارایی هیندسـتانه.