کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به نیازه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به کاتی واشنتنی پایته‌خت له ئه‌کادیمیای له‌شـکری له وێست پـۆینتی ســتانی نیویۆرک سـتراتیژیـیهتهکهی ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕێـکخراوه‌کانی په‌یام و نووچه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆک باراک ئۆباما نیازی هه‌یه له ڕاگه‌یاندنی سـتراتیژیـیه‌تێـکی نوێ بۆ ئه‌فغانسـتان له ڕۆژی سێشه‌ممه له ده‌می ڕاگه‌یاندنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له کاتی ئێواره.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت سه‌رۆک له‌وانه‌یه پـشـتیوانی له پـلانی ناردنی نێوان 30 تا 35 هه‌زار سه‌ربازی تر بکات بۆ ئه‌فغانسـتان.
فه‌رمانده باڵاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ به سه‌رۆکیان گوتبوو که نزیکه‌ی 40 هه‌زار سه‌ربازی تر پـێویسـته بۆ شه‌ڕکردنی تاڵیبانه‌کان و میلیشـیاکانی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌که‌دا.
هه‌ر له‌و کاته‌وه سه‌رۆک ئۆباما خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاره‌کاندا و له‌به‌رچاوگرتنی سـتراتیژیـيهتێـکی تری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
ئۆباما له ڕۆژی سێشه‌ممه به نیازه بڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت کاره‌که له ئه‌فغانسـتان به کۆتایی بهێنێت.