ڕۆژی دووشه‌ممه له ئنسـتتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشـنتن کۆڕێـک بۆ جان لیمبێرت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ئێران سـازکرا، سه‌باره‌ت به کتێبێـکی که له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نووسیویه‌تی. هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌وێ ئاماده‌بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر نووسیوه و ده‌ڵێت:
باڵیۆز جان لیمبێرت یه‌کێـک بو له‌و دیپـلۆماته ئه‌مه‌ریکایی‌یانه‌ی له سـاڵی 1979 و پاش شـۆڕشی ئیسلامی ئێران له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا له تاران به بارمته گیرابوو. له ئه‌زموونی دیپـلۆماتی خۆیه‌وه وه‌ک دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکی شـاره‌زای کاروباری ئێران و مێژووی ئێران باس له مه‌سه‌له‌ی دانوسـتاندن له گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات و کتێبه‌که‌ی خۆشی هه‌ر به‌م ناوه‌وه ناوناوه که وه‌ک ده‌ڵێت به‌رئه‌نجامی ئه‌و شـکسته‌یه که له ئێران و له ده‌می گفتوگۆکانی سـاڵی 1979 ده‌یکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان گرتبوو به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه.