Accessibility links

لـێدوانێـکی پـێشـووی عه‌باس جه‌لیلیان سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵی و ئێسـتا له‌سه‌ری حوکم دراوه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران حوکمی 15 مانگ زیندانیان به‌سه‌ر عه‌باس جه‌لیلیانی نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ری کورد داوه‌ و ئێسـتا بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشـان ڕه‌وانه‌یان کردووه‌.

به‌ڕێز جه‌لیلیان چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه‌ له‌ شـاری شـائاباد (ئیسلام ئاباد) به‌ هاوکارمان جانی دیلانی گوت هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئاڕاسـته‌یان کردووه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاسـتی نیـیه‌ و ته‌نها مه‌به‌سـتیان ئه‌وه‌یه‌‌ ئه‌م سـیخوڕیان بۆ بکات و ئه‌میش ئه‌و کاره‌ ڕه‌تی‌کردۆته‌وه.

شـایه‌نی باسه‌ عه‌باس جه‌لیلیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 19 سـاڵه‌ خه‌ریکی نووسین و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ئه‌و گفتوگۆیه‌ بن که‌ له‌ 25 ی مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا له‌گه‌ڵیدا سـازکرابوو له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:44 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG