کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی شه‌وی هه‌ینی تێـکشـکاوه و به لایه‌نی که‌م 26 که‌س
تیایدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه ڕه‌نگه له ئاکامی هێرشێـکهوه بووبێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له‌سه‌ر هێڵی ئاسنی نێوان مۆسـکۆ و شـاری سه‌ینت پیته‌رسبێرگ ده‌رچووه و هه‌روه‌ها زیاتر 50 که‌سی دیکه‌ش تیایدا برینداربوون.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ڕووسیا گوتی 39 که‌س له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی شه‌ممه گوتیان ئه‌و کاربه‌ده‌سـته زانیاری هه‌ڵه‌ی داوه.
ڕۆژی شه‌ممه کارمه‌ندانی فریاگوزاری له نزیـک شـارۆچکه‌ی Bologoye ده‌سـتیان به پـشـکنینی داروپه‌ردوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که کردووه و به دوای 18 که‌سـدا ده‌گه‌ڕێن که هێشـتا بێسه‌روشوێنن. ده‌شڵێن ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان پـتر بـبێت. لێـکۆڵه‌ره‌وانی پـۆلیس ئێسـتا به دوای هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕووسیا هه‌واڵێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی چاڵێـکی بچووک له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا به‌دیکراوه. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن گوێـیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه.