Accessibility links

ئازاد چالاک سه‌باره‌ت به‌ دوا پـێشـهاته‌کانی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ده‌دوێت


سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌یاد ئه‌لسـامه‌ڕائی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌کان و ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا چاره‌سه‌رێـک بۆ یاسای هه‌ڵـبژاردن و دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ری قایل بن ئه‌وا هه‌ڵـبژاردنه‌کان به‌ دڵنیایـیه‌وه‌ له‌ 16 ی مانگی یه‌کدا ناکرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ی بۆ مانگی سێ دوابخرێت.

سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانه‌ی سـامه‌ڕائی و دوا پـێشـهاته‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌ نوێـیه‌ی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG