به‌له‌مێکی به‌نگلادێشی که زیاتر له هه‌زار سه‌رنشینی تێدا بوو له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی دا نوقوم بوو،
له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 30 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له45 که‌سیش بێسه‌روشوێنن.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه له ڕووباری تیتولیا ی دورگه‌ی بۆلا ڕوویدا، که نزیکه‌ی 150 کیلۆمه‌تر له باشوری داهکای پایته‌خته‌وه دوره. ده‌شڵێن زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌کانی خۆیان بۆ جه‌ژنی قوربانی موسوڵمانان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و به‌له‌مه له کاتێک دا وه‌رگه‌ڕا که سه‌رنشینه‌کان له وێستگه‌ی به‌له‌مه‌کان داده‌به‌زان. تیمه‌کانی به‌هاوارچوون ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و که‌سانه‌ی له نهۆمه‌کانی خواره‌وه نوقوم بوون.
شایانی باسه ڕووداوی له‌و جۆره له به‌نگلادیش زۆر جار ده‌قه‌ومێ. زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان ده‌خرێته سه‌ر خراپی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان و زۆر جاریش به‌له‌مه‌کانی له ئاستی خۆی زیاتر که‌سیان تێ ده‌کرێن.