یه‌کێـک له‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ندێـک لایه‌نی عێراقیـیـهوه هاتۆته کایه، به تایبه‌تی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌یان که بڕیاره له سـاڵی ئاینده‌دا بکرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی بهعسـیـیهکانی ڕژێمی پـێشـووی عێراقن که وه‌ک له ژماره‌یه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌وه ئاماژه‌ی پـێـکراوه هه‌ردوو باڵه‌که‌ی عیزه‌ت ئه‌لدوری و یونس ئه‌حمه‌دیش ڕێنمایی‌یان ده‌رکردووه بۆ لایه‌نگرانیان تا له ڕێ و که‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیش هه‌ن که گوتوویانه ئه‌ندامانی به‌عس ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن و هاوکات نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش له‌گه‌ڵ گوناهبارکردنی به‌رده‌وامی بۆ بهعسیـیه عێراقیـیه‌کانی که له سـوریا نیشـتهجێن له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی عێراق ئاگاهی ئه‌وه‌شی داوه ده‌شێت به‌عسیـیه‌کان له ڕێی هه‌ڵـبژاردنه‌وه بگه‌نه ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقی.
هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردێـکی بۆ ئه‌م بابه‌ته سـازکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش تیایدا به‌شـداریـیان کرد:
سیروان زه‌هاوی، بڕیارده‌ری هاوپه‌یمانی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق.
ڕێبوار که‌ریم، مامۆسـتای زانسـته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه.