Accessibility links

دکتۆر خالید خه‌یاتی ده‌ڵێت یه‌که‌م جاره‌ زلهێزه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران هاوهه‌ڵوێستن


ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێکیان بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی ئێران په‌سه‌ندکرد و هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا و چین) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون که‌ بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد.

دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسته‌ سـیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی لینشۆپـینگی‌ سوید له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ به‌و شـێوه‌یه‌ وڵاتانی زلهێز به‌رامبه‌ر به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران هاوهه‌ڵوێست بن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG