سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانی داوه 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکرێن تا شـکست به‌و توندڕه‌وانه‌ی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده بهێنن و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه بگه‌ڕێنـنه‌وه.
شه‌وی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له وتارێـکدا پـوخته‌ی سـتراتیژیـیه‌تی نوێی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتانی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌رچه‌نده ئهفغانسـتانمان له دهسـتنهداوه به‌ڵام ئه‌و وڵاته بۆ چه‌ند سـاڵێـک گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئاسایشی هاوبه‌شی جیهان له مه‌ترسیدایه.
به‌ڕێز ئۆباما به خوێندکارانی ئه‌کادیمیای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی له وێست پـۆینتی سـتانی نیویۆرکی گوت ئه‌م هێزه زیادانه‌ی بڕیاره ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکرێن یارمه‌تی خێراکردنی گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپرسـیارێتی ئاسایشی بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی ده‌دات و هه‌روه‌ها ڕێـگه به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌دات له مانگی حه‌وتی 2011 وه ده‌سـت به کشـانه‌وه له‌و وڵاته بکه‌ن. گوتیشی ئه‌و هێزانه سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاخیبووان و پاراسـتنی ئاسایشی ناوشـاره سه‌ره‌کیـیه‌کان و زیادکردنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌و داوای له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا کردووه به هێزی سه‌ربازی زیاتر و هه‌روه‌ها پـێداویستی به‌شـداری بکه‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئه‌مه‌ریکا " مه‌به‌ستی داگیرکردنی" ئه‌و وڵاته نیـیه و وابهسـتهییشی" بێ سـنوور نیـیه."
شـایه‌نی باسه به ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌م هێزانه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌کاته نزیکه‌ی 100 هه‌زار.
کاربه‌ده‌سـتانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و هێزه زیادانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌کرێن.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هه‌موو ئه‌و وه‌زیر و فه‌رمانڕه‌وا و ڕێبه‌ره ناوچه‌یییه به توانایانه‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌کات، وه‌لێ ئه‌وانه‌شی بێ توانانن و یاخود ده‌سـتیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی به‌رپـرسیارێتی بـبنه‌وه.