له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، پرۆفیسۆر که‌مال کرشجی پـێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. دکتۆر کرشجی، شاره‌زای په‌یوه‌ندیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان و پرۆفیسۆر له زانکۆی ئسته‌نبوڵ و ئه‌کادیمیای ترانس ئه‌تله‌نتیک له واشنتن ده‌ڵێت گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر پـرۆسه‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا. دکتۆر کرشجی له گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گوتی که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و باکوری عێراق پته‌و و درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دووربکه‌ونه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.