Accessibility links

ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا تا دوای 2011 له‌ عێراقدا بمێنـێته‌وه‌


ڕۆژی هه‌ینی و له‌ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکادا له‌ نزیـک شـاری که‌رکوک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی ڕه‌نگه‌ هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی تا دوای سـاڵی 2011 له‌ عێراقدا بمێـنێته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی کۆبۆوه‌ و جارێـکی دیکه‌ پـشـتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق دووپات کرده‌وه‌.

به‌ڕێز گه‌یتس گوتی هه‌ردووکیان وتووێژیان کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی له‌سه‌ر باری ئاسایشی عێراقدا هه‌ن له‌ پاش که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌ له‌ سـاڵی 2011 دا وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ لێـدوانه‌کانی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئال په‌یسن له‌ که‌رکوکه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG