Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری پاکستان ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌ له‌شـکریـیه‌که‌ی باشوری وه‌زیرسـتان کۆتایی‌پـێهات


سه‌رۆك وه‌زیری پاکستان ده‌ڵێت له‌شکری ولاته‌که‌ی کۆتایی هێناوه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژ به‌ میلیتانه‌کانی تاڵیبان له‌ باشوری هه‌رێمی خێڵه‌کی وه‌زیرستان.

یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئێستا له‌شکر سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر ناوچه‌ی خێڵه‌کی ئۆرکازی، بۆ گه‌ڕان به‌ دوای کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکانی تاڵیبان که‌ بڕوا ده‌کرێت له‌ باشوری وه‌زیرستانه‌وه‌ هه‌ڵهاتوون بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێن هه‌زاران که‌سی مه‌ده‌نیش ڕایان کردۆته‌ ناوچه‌ی ئۆراکازی.

هاوکات کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن بڕوا ده‌کرێت ساڵح ئه‌لسۆماڵی سه‌رکرده‌ی باڵای ئه‌لقاعیده‌ له‌ هێرشێکدا له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کوژرابێت.

ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکا که‌ داوای کردووه‌ ناوی نه‌هێنرێت، گوتویه‌تی گومان ده‌کرێت ئه‌لسۆماڵی به‌رپرسیار بووبێت له‌ پلان داڕشتن بۆ ‌هێرشی تێرۆریستی له‌ نێو وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌فریکا و ئه‌وروپا. کوژرانی ئه‌و تا ئێستا پشتڕاست نه‌کراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG