ڕێبه‌ری باڵای ئێران لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕیفۆرمخوازی وڵاته‌که‌ی تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌وڵی لاوازکردنی ڕژێمی ئیسلامی ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها سـووکایه‌تی به دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتی بێڕێزی له‌و خۆپـیشـاندانانه کراون که ئۆپـۆزیسـیۆنه که‌لـله ڕه‌قان کردوویانه. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڤیدیۆیه‌کی په‌خشکرد که تیایدا کۆمه‌ڵێـک که‌س وێنه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا ڕوحوڵڵا خومه‌ینییان ده‌دڕان. ته‌له‌فیزیۆنه‌که گوتی ئه‌وانه لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنن له 7 ی مانگی دوازده‌دا و له خۆپـیشـاندانێـکی دژ به حکومه‌ت ئه‌و کاره‌یان کردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فه‌رمانده‌کانی هێزی پاسـداران داوایان کردووه ئه‌و خۆپـیشـاندارانه سـزا بدرێن که وێنه‌کانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینییان دڕاندووه یان سـووتاندوویانه.
ڕۆژی شه‌ممه مه‌لا توندڕه‌وه‌کانی ئێران له شـاره‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕێپـێوانیان سـازکرد بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی ئه‌و خوێندکارانه‌ی سه‌ر به ئۆپـۆزیسـیۆن که خۆپـیشـاندانی توندیان له دژی حکومه‌ت کردووه.
له شـاری قومیش ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می ئۆپـۆزیسـۆنی ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی حکومه‌تی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دات.