سه‌باره‌ت به داخسـتنی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی ده‌ته‌په و قه‌ده‌غه‌کردنی کاری سیاسی له به‌رپـرسـانی باڵای ئه‌و پارته له لایه‌ن دادگای ده‌ستوری تورکیاوه، وه هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا، هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئه‌لنور چه‌ڤیک سه‌رنووسه‌ری پـێشـووی ڕۆژنامه‌ی تورکش ده‌یلی نیوز کردووه و پاش ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی تێبینییه‌کانی ئاماده‌کردووه.
ئه‌لنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت داخسـتنی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی کێشه‌ی زۆر ئاڵۆزی بۆ تورکیا ناوه‌ته‌وه، چونکه ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به فه‌رمی نیـیه تا حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵدا بکات. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌شی له دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیان له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ مه‌به‌سـتی خۆیان به‌کارده‌هێنن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا سه‌یر بکه‌ن و بزانن تورکیا چی ده‌کات و ماف به کورده‌کان نادات و تورکیا وڵاتێـکه کورده‌کان سه‌رکوت ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:14 خوله‌كه.