Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ده‌ڵێت 13 که‌س له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا ده‌سـتگیرکراون


کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت 13 که‌س ده‌سـتگیرکراون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیان به‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی به‌غدا که‌ تیایاندا 127 که‌س کوژران و 400 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ درا هاوکاتی ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی عێراق جارێـکی دیکه‌ لێپـرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتاندا ده‌کرد له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ ئاسایشیـیه‌کانی ناو پایته‌خت، ئه‌وه‌ی له‌ مانگی هه‌شته‌وه‌ تا ئێسـتا 3 زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی لێی‌ڕوویداوه‌.

کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ که‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق ناسـراوه‌ به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌غدا ڕاگه‌یاندووه‌ و هۆشـداری داوه‌ به‌وه‌ی هێرشی دیکه‌ به‌ڕێوه‌یه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق جواد ئه‌لبۆلانی گوتی پـێشـتر سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وانه‌ ئاگاهی دراوه‌ته‌ هێزه‌کانی ئاسایش، به‌ڵام به‌هۆی بیرۆکراسی و هاوکاری که‌می نێوان وه‌زاره‌ته‌کان که‌لێن له‌ باری ئاسایشیدا دروست‌بووه‌ و نه‌توانراوه‌ هێرشـه‌کان ڕابگیرێن.

له‌ توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌ سێ ناوچه‌ی جیادا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی به‌ لایه‌نی که‌م 3 که‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 30 که‌سی دیکه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG