نه‌رمین عوسـمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت تا ئێسـتا له کۆنفرانسی که‌شوهه‌وا ئه‌وه‌ی له کۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک سـازده‌کرێت هیچ بڕیارێـکی سیاسی و گه‌وره نه‌داروه، چونکه وڵاته پـێشـکهوتووهکان مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیای خۆیان به شـێوه‌یه‌ک بگۆڕن که ژینگه پـیس نه‌کات و ئه‌وه‌ش زۆر له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت و کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر باری ئابوریان ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:42 خوله‌كه.