ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له دواهه‌مین ڕۆژی کۆنفرانسی که‌ش‌وهه‌وا له کۆپنهاگن به ڕێبه‌رانی جیهانی گوت کاتی ئه‌وه هاتووه وڵاتانی جیهان بۆ مه‌به‌سـتێـکی هاوبه‌ش ڕێـکبکهون.
به‌شـداربووان پاش دوو هه‌فته له وتووێژکردن سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه زیان به‌خشانه‌ی که زۆربه‌ی زاناکان له‌و بڕوایه‌دان ده‌بنه مایه‌ی گرم‌بوونی که‌ش‌وهه‌وا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌قی به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که که ڕه‌نگه گۆڕانکاری تیادا بکرێت ئاماژه به‌وه ناکات وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌کان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر گازه ژینگه پـیسـکه‌ره‌کان که‌م بکه‌نه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌وه کرد که‌وا هه‌ندێـک وڵات پـێیان‌وایه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌پـێی پـێویست له‌و بواره‌دا کار ناکات و گوتیشی ڕێبه‌رانی جیهان ده‌بێت ڕێـکه‌وتنێـک په‌سه‌ند بکه‌ن ئه‌گه‌رچی نموونه‌یی‌ش نه‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ینی بان کی مون سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له به‌شـداربووانی کۆنفرانسه‌که کرد دانه‌واندن بکه‌ن بۆ مه‌به‌سـتێـکی هاوبه‌ش.