میدیای ئێرانی ده‌ڵێت گه‌وره که‌سـایه‌تیـیه‌کی ئاینی جودابیر له ئێران ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زه‌ری مردووه.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری که ده‌نگێـکی ناڕه‌زای ئاشـکرا بووه، له ماڵه‌که‌ی خۆی له شـاری قوم و له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا مردووه وه‌ک ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ئاماژه‌یان پـێـکردووه.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری یه‌کێـک بووه له ڕێبه‌رانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران و پـێشـتر وا چاوه‌ڕوانده‌کرا جێی ئایه‌توڵڵا ڕوحوڵڵا خومه‌ینی بگرێته‌وه وه‌ک ڕه‌هبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران.
ههرچۆنێـکبێت جیاوازی ڕوانین که‌وته نێوان هه‌ردوو ئایه‌توڵڵاوه. مونته‌زه‌ری ناکۆکی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی ئێسـتای ئێران‌دا و ماوه‌یه‌کی زۆری ته‌مه‌نیشی له دهسـتبهسهریدا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به‌سه‌ر بردووه.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری ڕیفۆرمخواز سه‌رکردایه‌تی ئێسـتای کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌وه گوناهباردهکرد که فهرمانڕهوایهتیـیهکی دیکتاتۆریـیانه ده‌کات له ژێر سـایه‌ی ئیسلامدا.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری زۆر به توندی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری ڕه‌قی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مانگی شه‌شی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران.