کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی ئێران له کێڵـگه نه‌وتیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سـنووری نێوان عێراق و ئێران کشـاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا له ناو خاکی عێراقدان.
ده‌مڕاسـتێـکی حکومه‌ت گوتوویه‌تی ئێرانیـیه‌کان ئاڵای ئێرانیان داگرتووه و 50 مه‌تر له کێڵگه نهوتیـیهکه دور که‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شـوێنی ئاسایی خۆیان.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی 11 سه‌ربازی ئێرانی ده‌سـتیان گرتبوو به‌سه‌ر بیره نه‌وتی ژماره 4 ی کێڵگه نهوتیـیهکهی فهکـکه له پارێزگای مهیسـان و ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ربازه‌کان له‌وێ مابوونه‌وه.
ئێران جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتیـیه له ناو خاکی ئێراندایه.
ڕامین مێهمانپهرهست ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌کان له‌سه‌ر هێرشی ئێران ته‌نها بۆ زیانلێدانه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاران و به‌غدا، ده‌شڵێت هه‌ردوولا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریـیه‌کی دیپـلۆماسیدان.
وا بڕیاره کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی عێراقی- ئێرانی بڕوانـنه مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی سـنوور له ناوچه سـنووریـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌کانی نێوان عێراق و ئێران.