ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـاری قوم به سه‌دان هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زه‌ری کردووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری به‌شـداربووان دروشـمی دژی حکومه‌تیان چڕیوه‌ته‌وه و هێما سه‌وزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیان به‌رزکردۆته‌وه. ده‌شڵێن پـۆلیسه‌کانی دژه ئاژاوه که له ده‌وری خه‌ڵـکه‌که بڵاوبووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی ناڕهزایییان دربڕیوه و به‌ردیان هه‌ڵـداوه به شه‌ڕ هاتوون.
هه‌ر به‌پـێی ماڵپه‌ڕه‌کان میر حوسه‌ین موسه‌وی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕیفۆرمخواز به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا کردووه و داوای له لایه‌نگرانی خۆی کردووه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به‌شـداری بکه‌ن. هه‌روه‌ها میر حوسه‌ین موسه‌وی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا که‌ڕووبی دووشه‌ممه‌یان وه‌ک ڕۆژێـکی ماته‌مینی گشـتی بۆ گیانی ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری ڕاگه‌یاند.
ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتداران ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانیانی ده‌سـتگیرکردووه له‌و ده‌مه‌ی ویسـتوویانه به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ نیـیه ئه‌م هه‌واڵانه پـشـتڕاست بکاته‌وه، چونکه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانی لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنهکه بگوێزنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری شه‌وی شه‌ممه له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا مرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مه‌زارێـکی شـاری قوم‌دا ناشـتیان.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئێلیزابێث ئارۆت له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ناسکه زاده به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.